زمانی پرۆگرامسازی " جافا سکریپت " یەکێکە لەو زمانانەی کە بەشداری دەکات لە پێکهێنانی زۆربەی جومگەکانی دونیای وێب و ئینتەرنێت بە گشتی، گەر دەتەوێت ئەم ڕاستیەت زۆر بە سادەی بۆ دەربکەوێت ئەوا لەڕوی پێکهاتەی پرۆگرامسازیەوە گەر تەماشای هەر ماڵپەڕێک بکەیت لەناو ئینتەرنێتدا بەنزیکەی ١٢% بۆ ٢٢% ماڵپەڕەکە پێک دێت لە زمانی جاڤا سکریپت، بۆیە بەبێ جاڤا سکریپت شتێک نیە ناوی وێب و ئینتەرنێت بێت بە تەواوی.!!
کەواتە ئەندازیار و پرۆگرامسازانی بواری وێب پێویستە ڕاستەوخۆ دوای " HTML " فێرای زمانی جاڤا سکریپت " JAVA Script " ببن، لەلایەکی ترەوە هاککەر و پسپۆرانی سکیوریتی وێب بەپلەی یەکەم سود لەم زمانە دەبینن بۆ ئەنجامدانی ئە هێرشانەی دەکرێنە سەر ئەو ڕوکارەی وێب سایتەکان کە بەکارهێنەرانی ئاسای سودی لێ دەبینن و بەکاری دەهێنن، بۆ نمونە هاککی جۆری " XSS " واتە " Cross Site Script " کە لەڕێگەیەوە زۆر بە ئاسانی دەتوانرێت داتا و زانیاریە گرنگەکانی
بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت بدزرێت و ببرێت هەروەک ژمارەی کارتی ڤیزا و پاسۆرد و یوسەری سیستەمە ئەمنیەکان ..هتد. بۆ فێربونی وەرگرتنی باکگراوندێکی زۆر باش لەسەر زمانی ناوبراوە دەتوانیت سەردانی ئەم لینکە بکەیت.
ئەم بابەتت بە دڵ بوو;
No comments:
Post a Comment