سەرەتا ئەبێ ئەوە بزانین كە سیستەم چییە ؟

8:20 PM | | | 0لێدوانەكان

سیستەم بەو هێزە دەڵێن ، كە وەك گیانە بۆ جەستەی كۆمپیوتەر ، ئەگەر كەیس و بەشە هاردوێردەكانی كۆمپیوتەر جەستە بن .

سیستەم دەبێتە گیانی كۆمپیوتەر ، چونكە بە بێ سیستەم ، كۆمپیوتەر هیچ سوودێكی لێ وەر ناگیرێ . چەندین سیستەم هەن بۆ بەگەر خستنی سیستەم وەك سیستەمی ویندۆز هی كۆمپانییەی مایكرۆسۆفتە ، سیستەمی لینۆكس و سیستەمی ماك یان (ماكنتۆش) كی هی كۆمپانییەی ئەپڵە ، باوترین سیستەم سیستەمی ویندۆزی مایكۆرسۆفتە كە هەتا ئێستا چەند قۆناغی برییوە دواتریناین ویندۆوز 10 ـە .

سیستەمەكان هەر لە سیستەمی XPـەیوە بگرە هەتا دەگاتا ویندۆز 10 دوو جۆریان هەیە بەشێك پێی دەڵێین سیستەمی ویندۆز ٦٤ Bit بیت ، ئەوەی تریش ٣٢ Bitـییە

جیاوازی لە نێوان ئەو دوو سیستەمە چییە ؟؟
سەرەتا بەم شیكردنە سادەییە دەست پێ دەكەین
ئەگەر ئۆتۆمبێلت پێ بێت بە رێگاییەكی پان و بەرین وەك ١٠٠ مەتریدا برۆیت و خێراتر و
بێ گرفت دەگەیتە شوێنی مەبەست یان بە شەقەماكی ٣٠ مەتریدا ؟ بێگومان بە ١٠٠ مەتریدا زووتر و خێراتر دەگەینە ئەو شوێنە
سیستەمی ٣٢ بیت BIT هەروەك لە ناوەكە دیارە ٣٢ بیت بە رێگای گواستنەوەی داتای ئازادی هەیە بەڵام لە سیستەمی ٦٤ BITـدا گواستنەوە و لێكدانەوەی داتاكان دوو قاتە بەم پێیە سیستەمی ٦٤ خێراترە و باشترە ئەركەكان رادەپەرێنێت بەڵام لێرە دا شتێكتان لەبیر نەچێت ئەگەر ئوتۆمبیلەكەت كۆن بێت مەكینەكی كۆنی لەسەر بێت ئەگەر بە شەقامی ١٠٠ مەتریشدا بروات جگە لەوەی گرفت بۆ ئوتومبێلەكانی دیكە دروست دەكەیت خێراییەكەش هەر وەك خۆییەتی بۆییە سیستەمی ٦٤ bitـی بۆ ئەو كۆمپیوتەرانەی خێراییان لە خوارەوەییە ناگونجێن و دەبیت بەر لە دانانی ویندۆز بزانی لەباری هاردوێردەوە كۆمپویتەركەت لە چ ئاستێك داییە


ئەم بابەتت بە دڵ بوو;

لێدوانێ دابنێ

No comments:

Post a Comment

مافی هەموو بابەتەكانی ئەم مالپەرە پارێزراوە بۆ بلۆگەر كورد ©2013